دوو تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری سلێمانی دەستگیر دەكرێن

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 172

راچڵەكین -

هێزەكانی ئاسایش لە دوو ئۆپراسیۆنی جیادا، دوو تیرۆریستی داعشیان لە ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی دەستگیر كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەكانی ئاسایش لەماوەی نێوان 12-16ی ئەم مانگە، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری و بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری وورد و دەستنیشانكردنی شوێنی تیرۆریستان، توانیان دوو تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری شاری سلێمانی دەستگیر بكەن.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دوو تیرۆریستەكە بەمەبەستی خۆڕێكخستنەوە، روویان لە دەوروبەری شاری سلێمانی كردبوو، لەڕابردوودا چەندین خولی شەرعی و سەربازییان بینیوە.

لەئێستادا هەردوو تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، بەماددەی (٢)ی تیرۆر راگیراون و ڕووبەڕوی یاسا كرانەوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن