ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمڕۆ چوارشەممە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕایگەیاند، هاری کەین هێرشبەری تیپەکە بەهۆی پێکانەوە پشوو دەدات لە مەشق و ڕاهێنانەکان بەشداری ناکات.
بایرن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هاری کەین پێش یارییەکەی ئێوارەی سێشەممەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سێڵتیک لە پوزیدا توشی پێکان بووبوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە نیوەی دووەمی یارییەکە گۆڕانکاری پێ بکرێت.
یانەکە ئاشکرای نەکردووە کە ئایا ئەو یاریزانە بەشداری یارییەکەی یەکشەممەی داهاتووی تیپەکەی بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت دەکات یان نا.
بەڵام دوێنێ کەین لەدوای یارییەکەی بەرامبەر سێلتیک وتی: من باشم، ئەمشەو تاقیکردنەوەکان دەکەین و دەبینین، پێموانییە بتوانم ڕۆژی یەکشەممە یارییەکەی فرانکفۆرت بکەم.
ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەری یانەکە ئاماژەی بەوەکرد، بەداخەوە هاری لە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، هەروەها نازانین تاکوو چەند لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.