ڕاچڵەکین سپۆرت -
ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 11 بە کاتی کوردستان، لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ڕووبەڕووی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە.
یاریی چوون لە یاریگای ئیتیحاد کە یاریگای سیتیزنە، بە بردنەوەی لۆس بلانکۆس بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ کۆتایی هات.
ڕیال مەدرید پێویستی بە یەکسانبوون هەیە بە هەر ئەنجامێک یان بردنەوە بۆ ئەوەی سەرکەوێت بۆ قۆناغی 16، لە بەرامبەردا مان سیتی ئەگەر بیەوێت سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتوو دەبێت بە جیاوازی دوو گۆڵ سەرکەوتن بەدەستبهێنێت.
ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید و مانچستەر سیتی لە یارییەکەی ئەمڕۆدا ئاشکرا کرد:
ڕیال مەدرید:
گۆڵپارێز: کۆرتوا
هێڵی بەرگری: فێدریکۆ ڤالڤێردی، ڕودیگەر، ڕائول ئەسینسیۆ، فێرلاند مێندی
هێڵی ناوەڕاست: دانی سیبایۆس، ئۆریلیان چوامینی، جود بێلینگهام
هێڵی هێرشبردن: ڕۆدریگۆ، کیلیان مباپێ، ڤینیسیۆس جونیۆر
لە کاتێکدا پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی مان سیتی بەم شێوەیەیە:
گۆڵپارێز: ئیدێرسۆن
هێڵی بەرگری: ڕیکۆ لویس، ڕوبن دیاس، ئاکێ، گڤاردیۆل
هێڵی ناوەڕاست: گۆندۆگان، نیکۆ گۆنزالێز، دی برۆین
هێڵی هێرشبردن: ساڤینۆ، ئێرلینگ هالاند، عومەر مارمووش