خوورماتوو؛ رووبەرووبوونەوە لەنێوان هێزێكی پێشمەرگەو چەكدارانی داعش روویدا

کوردستان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 218


راچڵەكین-

لەسنووری شارۆچكەی خوورماتوو،دوای رووبەڕوونەوەی چەكداری نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو خەڵكی ناوچەكە لەلایەك و چەكدارانی داعش لەلایەكی تر، توانرا ئەو سێ شوانكارەیە رزگاربكرێن كە لەلایەن ئەو چەكدارانەوە گەمارۆدراون.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە،لەگوندی دوراجی سنووری قەزای خورماتوو، سێ شوانكار لەكاتی لەوەڕاندنی مەڕو ماڵاتەكانیان، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە گەمارۆدران.

دواتر پێشمەرگەكانی سەر بەلیوای 9 و لیوای 32 و خەڵكی ناوچەكە بەهانایانەوە چوون و دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو چەكدارانە، توانرا شوانكارەكان رزگاربكرێن.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ڕووبەڕووبوونەوەكە هیچ زانێكی گیانی لەریزەكانی پێشمەرگەو  خەڵكی ناوچەكە لێ نەكەوتووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن