راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان بێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 19- 02 - 2025 ئاسمان نیمچە هەوردەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ دەستپێكردنی باران بارین سەرەتا لە سنووری ڕۆژ ئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆك و بەشیك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان لە شەو درەنگدا كەمێك بەفر دەبارێت . پلەكانی گەرماكەمێك نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان، سبەی پێنجشەممە 20- 02 - 2025 ئاسمان هەورو باراناوی دەبێت، ئەم شەپۆلی بارانبارینە سەرجەم ناوچەكەمان دەگرێتەوە هەروەها لە ناوچە سنوورییەكان بەفر دەبارێت، سەرەتا دابارین بەشێوە پچر پچر دەبێت، لە شەودا هێز و تاوی باران زیاد دەكات بۆ بارانی مامناوەند و لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ لێزمە بارانی بەردەوام ,لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با. پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە 4-2 پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9پلەی سیلیزی
دهۆك : 7پلەی سیلیزی
كەركوك :14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 8پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 6 پلەی سیلیزی
سۆران : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 14پلەی سیلیزی