راچڵەكین-
لیژنەی باڵای دیداری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بڕیاریدا وێستگەی داهاتووی دیدار، لە دهۆك بێت و بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 20-2-2025 دیدارەكە دەستپێبكات.
میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی باڵای دیداردا كە بەسەرپەرشتی د. یوسف گۆران، ئەندامی مەكتەبی سیاسی بەڕێوەچوو، بریاردرا رۆژی پێنچشەممە 20-2-2025 وێستگەی داهاتووی دیدار لە پارێزگای دهۆك بێت.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندكراوی كۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەكێتی چالاكییەكی فەرمی دەورییە و بەشێكە لە وێستگەكانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، هاوكات یەكەم دیداری یەكێتی بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی لە بەرواری 12-3-2022 دەستپێكرد و لە31-5-2022 كۆتایی بەكارەكانی هێنا و سیاسەتەكانی یەكێتی لە بوارە جیاجیاكاندا داڕشت و بووە بنەمایەك بۆ سیاسەتی گشتی یەكێتی.