زیلينسكی داوای پشتیوانی لە ترەمپ دەكات

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 118

راچڵەكین-

سەرۆكی ئۆكراینا داوا لە دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا دەكات هاوشێوەی زۆرێك لەكۆماریی و دیموكراتەكانی ئەو وڵاتە پشتیوانی وڵاتەكەی بێت و دەڵێت:" نامەوێت پشتگیری لەدەستبدەم".

ڤلۆدیمێر زیلينسكی، لە سەردانەكەی دوینێی بۆ توركیاو لەوەڵامی رۆژنامەنووساندا لەبارەی هەوڵەكانی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی ئۆكراینا- رووسیا ووتی، دروستكردنی پەیوەندی ئەمریكا لەگەڵ ڕووسیا بڕیاری ئەمریكا خۆیەتی: "چاودێری ئەوە دەكەین كە پوتین-یان لە گۆشەگیری سیاسیی دەرهێناوە، بەڵام ئەمە بڕیاری ئەوانە و، گفتوگۆی لەسەر دەكەن".

زێلێنسكی ڕەخنەی لەوە گرت ئۆكراینا لەو دانوستانانەدا نییە كە ئەنجام دەدرێن بۆ كۆتاییهێنانی جەنگ و ڕایگەیاند: "كاتێك پێمان دەگوترێت ئەمانە پلانی ئێمەن بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ، ئەمە پرسیارمان لا دروست دەكات. ئێمە لە كوێداین؟ لە كوێی مێزی ئەم دانوستانەداین؟ ئەم جەنگە لە ناو ئۆكراینادا دەگوزەرێت. پوتین ئۆكراینییەكان دەكوژێت، نەك ئەمریكی و ئەوروپییەكان، ئۆكراینییەكان دەمرن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن