نرخی زێڕ گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لەمێژوودا

ئابوری

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 707

راچڵەكین-

نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە دوو هەزار و 931 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت و بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆوە بینی. 

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 532 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 621 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 650 هەزار دینارە.

مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 709هەزار دینارە.

بانكی بەناوبانگی گۆڵدمان ساكسی ئەمریكی پێیوایە تاوەكو كۆتایی ئەم ساڵ نرخی زێڕ دەتوانێت ئامانجی 3100 دۆلار بەدەست بهێنێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن