ڕاچڵەکین سپۆرت -
لەیاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی فاینۆرد بوویەوە.
لە یاریی چووندا یانەی فاینۆرد لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام شکستی بە ڕۆسۆنێری هێنابوو.
لە تایمی یەکەمدا سوور پۆشەکان یارییەکی نایابیان ئەنجامدا و توانییان لە خولەکی 1دا لە ڕیگای خیمینیزەوە گۆڵی یەکەمی یارییەکە بکەن، بەڵام لە تایمی دووەمدا تیۆ هێرناندێز بەرگریکاری میلان بە کارتی سوور کرایە دەرەوە و فاینۆردییەکان سودیان لەو کارتە سوورە وەرگرت و توانییان یارییەکە یەکسان بکەنەوە و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 کۆتاییهات.
بە ئەنجامی هەردوو یاریی فاینۆرد 2-1 توانی بەسەر میلاندا سەرکەوتوو بێت و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16 و میلانیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ڤیدیۆ: