راچڵەكین -
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی مانگی رەمەزان، یەك كاتژمێر دەوامی فەرمانگە حكومییەكان كەمبكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا دەوامی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت یەك كاتژمێر كەمبكرێتەوە.
بڕیاری كەمكردنەوەی دەوامی فەرمیی وەزارەت و فەرمانگەكانی عیراق، رۆژی 2-3-2025 دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو تا كۆتایی ئەو مانگە بەردەوام دەبێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، سەرجەم وەزارەتەكانی سەرپشككردووە لەوەی كەمكردنەوەی یەك كاتژمێری دەوامكردن، لە سەرەتای دەسپێكی دەوامی فەرمی یاخود كۆتایی دەوام بێت.