ڕاچڵەکین سپۆرت -
کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، لیستی یاریزانانی لۆس بلانکۆسی بۆ یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ ڕاگەیاند.
سبەینێ چوارشەممە لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، یانەی ڕیال مەدرید میوانداری یانەی مانچستەر سیتی دەکات.
لە یاریی چووندا یانەی ڕیال مەدرید لە نێو یاریگای ئیتیحاد بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و بە ئەنجامی 3-2 شکستی بە یانەی مان سیتی هێنا.
ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر و لۆکاس ڤاسکێزی ئەڵمانی دوای چاکبوونەوە لە پێکان لە لیستی یاریزانانی یانەکەدان، چونکە پێشبینی دەکرێت ڕودیگەر لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاریی بکات و ڤاسکێزیش لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت چونکە هێشتا 100% ئامادە نییە.
لیستی ڕیال مەدرید بەم شێوەیەیە:
گۆڵپارێزەکان: کۆرتوا، لونین، سێرجیۆ مێستری.
هێڵی بەرگری: ئالابا، لوکاس ڤاسکێز، ڤالیخۆ، فران گارسیا، ڕودیگەر، فێرلاند مێندی، ڕاول ئاسێنسیۆ.
هێڵی ناوەڕاست: بێلینگهام، کاماڤینگا، ڤالڤێردی، مۆدریچ، چوامینی، ئاردا گولەر، دانی سیبایۆس.
هێڵی هێرشبەر: ڤینیسیۆس جونیۆر، مباپێ، ڕۆدریگۆ، ئەندریک، برایم دیاز