ڕاچڵەکین سپۆرت -
کاسیمیرۆ یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، "بە ئاستی تاکە کەسی" باشترین وەرزی خۆی لەگەڵ شەیتانە سوورەکان بەسەر بردووە نەک یانەکەی پێشووی ڕیال مەدرید.
کاسیمیرۆ لە هاوینی 2022 یانەی ڕیال مەدریدی جێهێشت و پەیوەندی بە شەیتانە سوورەکانەوە کرد، دوای ئەوەی هەموو نازناوێکی لەگەڵ شاهانەکان بەدەستهێنا، چ لە ئاستی ناوخۆ، کیشوەری یان تەنانەت جیهانیشدا.
لە چاوپێکەوتنە بەرفراوانەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “AS”ی ئیسپانیا، کاسیمیرۆ پێی وایە یەکەم وەرزی لەگەڵ یونایتد باشترین وەرزی بووە وەک یاریزانی تۆپی پێ.
کاسیمیرۆ دەڵێت: لەسەر ئاستی تاکەکەسی باشترین وەرزم وەک یاریزانی تۆپی پێ یەکەم وەرز بوو لەگەڵ مانچستەر یونایتد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەکۆمەڵ ناڵێم لەڕووی نازناوەکانەوە، بێگومان چامپیۆنزلیگ لەگەڵ ڕیال مەدرید باشترینە، بەڵام من وەک یاریزانێک قسە دەکەم، پێموایە ئۆڵدترافۆرد باشترین وەشانی کاسیمیرۆی بینی لە وەرزی یەکەممدا.