بەرشەلۆنە بە هەواڵێکی سەرنجڕاکێش هاندەرانی دڵخۆش دەکات

وەرزش

4 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 195

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ماڵپەڕی "90 خولەک" بە گێڕانەوەی هەواڵی ڕۆژنامە ئیسپانییەکان بڵاویکردەوە، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە گرێبەستی ئەستێرە پۆڵەندییەکەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی درێژبکاتەوە.

لیڤاندۆڤسکی تەمەن 37 ساڵ لەم هاوینەدا گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە کۆتایی دەبێت، بەڵام بڕگەیەک لە گرێبەستەکەیدا هەیە کە ڕێگەی پێدەدات بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی نوێبکاتەوە کاتێک لە 55%ی یارییەکانی ئەم وەرزەی تیپەکەدا یاریی بکات، ئەمەش نزیکە لە بەدەستهێنانی.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیدارەی بارسێلۆنا ڕازی نابێت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤسکی بۆ ماوەی یەک وەرز تا هاوینی 2026، بەڵام یانەکە گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێدەکاتەوە تا هاوینی 2027.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە مووچەی ئێستای لیڤاندۆڤسکی لە ماوەی ساڵانی 2026 و 2027دا دابەشدەکات، کە یاریزانەکە بە باوەشی کراوە وەریگرتووە بۆ یارمەتیدانی یانەکە، کە یانەکە بەدەست قەیرانی مووچەی یاریزانان دەناڵێنێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن