راچڵەكین-
وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی فەڵەستین، ڕایگەیاند، بەھەڵوەشاندنەوەی UNRWA نزیكەی 600 ھەزار قوتابی لە مافی خوێندن بێ بەش دەبن.
فارسین ئاغابەكیان لە چوارەم كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیی كە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری چارەسەریی دوو دەوڵەتیی لە میسر بەڕێوەچوو، وتی: "ھەڵوەشاندنەوەی UNRWA، كارەساتی مرۆیی لێدەكەوێتەوە و 600 ھەزار قوتابی لە كەرتی غەززە، كەناری ڕۆژئاوا، ئوردن، لوبنان و سووریا لە مافی خوێندن بێ بەش دەبن".
ئاماژەی بەوەشدا،ھەڵوەشاندنەوەی UNRWA، دەبێتە بەرزبوونەوەی ئاستی بێكاری لە فەڵەستین، ھەروەھا زیاتر لە 17 ملیۆن كارمەند سەرچاوەی بژێوی ژیانیان لەدەست دەدەن.
وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی فەڵەستین روونیكردەوە، بە ھەڵوەشاندنەوەی UNRWA، زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 ھەزار ئاوارە و پەنابەر لە یارمەتییە مرۆییەكان و چاودێری تەندروستیی بێ بەش دەبن.