كەشوهەوای ئەمڕۆو سبەینێی ناوچەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 256


راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان بێت، ئەمڕۆ سێشەممە  18- 02 -  2025 ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەراورد بەدوینێ كەمێك بەرز دەبنەوە.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەكان، سبەی چوارشەممە  19- 02 -  2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەكاتەكانی بەیانی تا  نیوەرۆ، لە ئێوارە دا هەور زیاد دەكات لە ئاسمان و دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور  و لە شەودا بۆ هەوری تەواو , لە كاتەكانی درەنگانی شەو كاریگەری شەپۆلێكی باران بارین ڕوو لەناوچەكەمان  دەبێت .

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     : 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی  : 12پلەی سیلیزی
دهۆك     : 16 پلەی سیلیزی
كەركوك  : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  16پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 11  پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران  : 6  پلەی سیلیزی
سۆران   :  13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 18پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن