هەنگاوەكانی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 170

 

راچڵەكین-

 

لەشاری هەولێر كۆبوونەوەیەك لەنێوان شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندێكی هاوبەشی وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای سۆمۆ، بۆ تەواوكردنی ڕێكارەكانی دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت.

 

حسێن چەلەبی، ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عیراق، رایگەیاندووە، لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی نەوت گەیشتوونەتە چارەسەری گونجاو." نەوتی هەرێم، لە ڕێگەی توركیاوە بەسەرپەرشتیی كۆمپانیای سۆمۆ هەناردە دەكرێت و هەموو ئەو كێشانەی لەسەر دۆسیەی نەوت هەبوون چارەكراون." وەك میدیاكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردووەتەوە.

 

پێشتر حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاندبوو، هەفتەی داهاتوو پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوەو لەقۆناغی یەكەمدا رۆژانە لەهەرێمەوە بڕی 300 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی عیراق دەكرێت.

 

ڕۆژی 2ی شوباتی 2025 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان، دەنگی لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی و ماددەی 12ـی تایبەت بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن