شاندەكەی ئیمڕاڵی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆدەبێتەوە

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 164

راچڵەین-

بڕیارە شاندەكەی ئیمراڵی لە سلێمانی، لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆبێتەوە و تاوتوێی پرسی ئاشتی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بكەن.

بێستون فایەق راوێژكاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی یەكێتی راگەیاندووە:" سەردان و ئەو پەیامەی لەلایەن شاندی ئیمراڵییەوە دەگەیەندرێتە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگی تایبەتی خۆی هەیەو پەیوەندی بەپرسی كورد بەگشتی و پرسی كورد لەباكوری كوردستان بەتایبەتی هەیە".

وتیشی:" بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رۆڵێكی گرنگی ناوچەیی بۆ پرسی كورد دەگێڕ‌ن، بۆیە شاندەكەی ئیمڕ‌‌اڵی كە لەئێستادا هاتووەتە هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆكی یەكێتی دەكات و پەیامی ئیمراڵی-یان پێیە بۆ ئاڵوگۆڕ‌ی بیروڕ‌ا لەسەر پرسی كورد" 

شاندەكەی  ئیمڕ‌‌اڵی كە لە (سری سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان و كەسكین بایندر) پێكهاتوون، رۆژی 15-2-2025  گەیشتنە هەولێر، دوێنیش 17ی شوبات گەیشتنە سلێمانی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن