راچڵەكین-
لە نوسراوێكدا كە واژۆی 52 پەرلەمانتاری لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، داواكراوە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنێكی نائاسایی لەبارەی كێشەی جووتیارانی كورد لەكەركوك و سنووری ماددەی 140 ئەنجامبدات.
لەنووسراوەكەدا هاتووە:"بە پشتبەستن بە مادەی 58، یەكەم لە دەستوری عیراق، داوا دەكەین كە ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی بدەن لەسەر كێشەكانی جوتیارانی كورد لە كەركوك و هێرشەكانی سوپا بۆ سەر جوتیاران."
دوینێ لە گوندی شەناغەی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای كەركووك جووتیارانی كورد ویستیان زەوییەكانیان بكێڵن بەڵام سوپای عیراق رێگریی لێ كردن و ئازاریان دان.
رۆژی 21-01-2025، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە و سێ پرۆژەیاسای هەستیار پەسند كران، كە یەكێك لە پرۆژەیاساكان (پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی موڵك و ماڵ بۆ خاوەنەكانیان) بوو و بەپێی ئەو یاسایە كە سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان پاڵپشتییان دەكرد بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بەعس هەڵدەوەشێنەوە لەبارەی داگیركردنی زەوییە داگیركراوەكانی جووتیارانی كورد و توركمان لە كەركووك، بەوپێیەش زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی داگیركراو لە كەركووك دەگەڕێنەوە بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان كە جووتیارانی كورد و توركمانن.
ناوی ئەو پەرلەمانتارانەی واژۆیان لەسەر یاداشتەكە كردوە:
1- ڤیان سابری
2- سیپان شیروانی
3-هەرێم كەمال ئاغا
4- كاروان یاروەیس
5-سروە محەمەد ڕەشید
6-سۆران عومەر
7- نەهلە نەهلە
8-نەجوە كاكەیی
9- كەریم شوكر محەمەد
10- جوان عەبدوڵا
11- رێبوار هادی
12- مەریوان قەرەنی
13- سەباح سوبحی حەیدەر
14-ئامانج هەركی
15-كوردۆ عومەر
16- چرۆ حەمە شەریف
17- ئیمان عەبدولڕەزاق
18- محمد سدیق
19- ئیبراهیم میرانی
20 - كاڤین شێخ سەعید
21- د. نەرمین مەعروف
22- شیروان دوبەردانی
23_ محمد ڕسوڵ رەمیسی
24_ ڤیان دەخیل
25-ماجد شەنگالی
26- یادگار محمود
27- مەحما خەلیل عەلی ئاغا
28- ئیخلاس دلێمی
29-دیلان غەفور
30- ئومێد محەمەد
31- شەریف سلێمان عەلی
32- خەلیل دۆسكی
33- د.جەمال كۆچەر
34 - موسەننا ئەمین
35- سروە عەبدولواحید
36- دارا سێكانیانی
37. بەدریە ئیبراهیم ڕەشید
38. زوزان كۆچەر
39. سلیم مزوری
40. عومەر كۆچەر
41. دكتۆر زەینەب جەیاشی
42. دوعا كازم
43. توعمە لهێبی
44. تاڵب یەساری
45. ریبوار ئەوڕەحمان
46. مۆفەق حسێن
47. سوزان مەنسور كەرەم
48. ئاریان تاوەگۆزی
49. گەیلان قادر
50. دكتۆر خالد سەلیم ڕێكانی
51. فاروق حەنا عەتۆ
52. وەزیرە ئەحمەد ئیبراهیم