لە رووداوێکی شەڕکردندا هاووڵاتییەک گیانی لەدەستدا

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 625

راچڵەکین-
لە گوندی گرجانی سەر بە ناحیەی چوارقوڕنە شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوان دوو بنەماڵەدا، گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە و بە وتەی چەند شایەتحاڵێک کێشەکە لەسەر زەوی و زار بووە.

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند،" لە گوندی گردجانی سەر بەناحیەی چوارقوڕنە شەڕو دەمەقاڵێ لە  نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا لە ئەنجامدا ڪەسێك بە ناوی( س، ع، خ) لە رەگەزی نێر لە دایڪبووی 1972 پیشە پاسەوانی سنور دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەڪی ڪوردستان گیانی لەدەستدا ڪە شوێنەواری  فیشەک بەجەستەیەوە دیارە".

پۆلیسی راپەڕین باسی لەوەش کردووە،" بە وتەی چەند شایەتحاڵێك ڕووداوەڪە بە هۆی ڪێشەی زەوی و زارەوە روویداوە".

هەر بە گوێرەی راگەیاندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین،" تەرمی تاوانلێکراو دوای پشڪنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادی رانیە ڕادەستی ڪەسوڪاری ڪراوە".

ئاماژە بەوەش کراوە، "بە هۆی رووداوەڪەوە  تۆمەتبارێك بەناوی  (ک، ڕ، پ)  بە پێی ماددەی  (٤۰٦ )لە یاسای سزادان عێراقی ڕاگیرڪراوە لێڪۆڵینەوە لە رووداوەڪە بەردەوامە".

 

هـ . یـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن