راچڵەکین-
توێژینەوەیەکی نوێ سوودێکی چاوەڕواننەکراوی سەرخەو
شکاندنی ئاشکرا کردووە، توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە توانای مێشک لە تاقیکردنەوە
ئاڵۆزەکاندا بەرز دەکاتەوە.
بە گوێرەی ئەوەی لە ماڵپەڕی "روسیا تودەی"ـدا
هاتووە، ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی زانکۆی ویلایەتی تەکساس دەریانخست کە ئەو کەسانەی
کە رۆژانە سەرخەویان شکاندووە و نیوەڕۆخەویان کردووە باشتر توانیویانە مێشکیان بۆ
دۆزینەوەی چارەسەری خێرای کێشەکان باشتر بووە.
توێژەران روونیان کردەوە کە خەوتن بەتایبەت ئەگەر
قۆناغی جوڵەی خێرای چاو (REM)
لەخۆبگرێت، رەنگە سوودی هەبێت لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی کێشە سەختەکان بۆ چارەسەرکردنی،
ئەم جۆرە خەوە (کە خەونی زۆر تێیدا روودەدەن و لە رووی تیۆریەوە بەستراوەتەوە بە هەڵگرتنی
یادەوەرییەکان و پرۆسێسکردنی هەستەکان) رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە بەرزکردنەوەی
توانای سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو، یارمەتیدەرە بۆ دروستکردن و بەهێزکردنی
پەیوەندییەکان کە رەنگە لە کاتی بەئاگابوونەوەدا دیار نەبن.
لە توێژینەوەکەدا 58 کەس بەشداریان کردووە، کە
تیایدا کۆمەڵێک کێشە و چارەسەرەکانیان خستۆتەڕوو، پاشان کۆمەڵەیەکی دیکەی کێشەی
هاوشێوە، بەڵام بەبێ چارەسەر، خرایەڕوو، لەگەڵ ئەگەری چارەسەرکردنیان بە بەکارهێنانی
هەمان ئەو نەشتەرگەرییە دەروونیانەی کە لە کۆمەڵەی یەکەمدا بەکارهێنران.
پاشان ماوەی پشوویەکی دوو کاتژمێری هەبوو، لەو
ماوەیەدا ٢٨ خۆبەخش ١١٠ خولەک خەوی لێکەوت، لە کاتێکدا ٣٠ کەسەکەی تر داوایان لێکرا
کە بەئاگا بمێننەوە.
کاتی خەوی REMی گروپی خەوتن بە بەکارهێنانی ئامێرەکانی ئەلکترۆئێنسفالۆگرافی (EEG) لەکاتی خەوتندا پێوانە کرا.
دوای پشووەکە، تاقیکردنەوەکە بەردەوام بوو بە پێدانی
دەرفەت بە هەموو بەشداربووان بۆ ئەوەی سەردانی ئەو کێشانە بکەنەوە کە پێشتر نەیانتوانیبوو
چارەسەری بکەن.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە سەرخەویان
شکاندووە باشترن لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە یەکەمجار بۆیان قورس بووە، هەروەها
بڕی خەوی REM پەیوەندی بە ئەگەری چارەسەرکردنی
ئەو کێشانەوە هەیە. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوو گروپەکە "خەوتووەکان و
بەئاگاکان" پێش پشووەکە نمرەی چارەسەرکردنی کێشەکەیان هاوشێوە بووە.
هـ . یـ