راچڵەکین-
لەسەر ئەو هێرشەی
ئەمڕۆ کرایە سەر جوتیارانی کورد لە دەوروبەری کەرکوک رایگەیاند، " سبەی بە جلی
كوردیەوە دەچمە هۆڵی ئەنجومەنی ئەنجومەن".
ئەمڕۆ دووشەممە، د.ئەحمەد
کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر رووداوی هێرشکردنە سەر
جوتیارانی کورد لە دەوروبەری کەرکوک و شارەدێی سەگەڕان هاتە دەنگ و رایگەیاند، "وەك
هەڵوێستێك بەرامبەر بەو پێشێلكارییەی بەرامبەر بە جوتیارانكرا، سبەی بە جلی كوردیەوە
دەچمە هۆڵی ئەنجومەنی ئەنجومەن".
د. ئەحمەد ئاماژەی
بەوە کردووە، "دڵنیاتان دەکەمەوە سبەی بەجلوبەرگی کوردیەوە دەچمە نێو هۆڵی کۆبوونەوەی
ئەنجومەن و لەوێوە پەیام و هەڵوێستی خۆم دەگەێنم".
ئەمڕۆ لە سنووری شەناغە
و سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک جووتیارانی کورد ویستیان زەوییەکانیان بکێڵن بەڵام
سوپای عێراق و ژمارەیەک لە هێزی چالاکە مەدەنییەکان رێگرییان لێ کردن و ئازاریان
دان.
هـ . یـ