هەشت کەس بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیر دەکرێن

کوردستان

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 430

راچڵەکین-

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت کەسی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بەبڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی هەشت تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکراون.
دەقی راگەیاندراوەکە:

#بەرەنگاربوونەوەی_بڵاوکراوە_نەشیاوەکان
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، بەبڕیاری بەڕێز داواکاری گشتی ( ٨ )تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی دەستگیرکرد، تۆمەتباران لەڕێگەی گرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیان بابەتی نەشیاویان بڵاوکردوەتەوە و کاریگەری نەرێنییان لەسەر تاک و خێزانەکان هەبووە.
لەسەر داوای هاوڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی بەها کۆمەڵاتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی شوێن و ناسنامەی ئەو تۆمەتبارانەی کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگرتە ڤیدیۆیی و لایڤەکانیاندا ڕەفتاری دوور لە نەریت و ڕەوشتی کۆمەڵایەتییان بڵاودەکردەوە دەستگیرکران و ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە.
لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەپێی یاسا و بەبڕیاری دادوەر ڕووبەڕوی خراپ بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبێتەوە و لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن