حكومەتی عیراق لەسەر وادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان روونكردنەوە دەدات

عێراق

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 150

راچڵەكین-

وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند، تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لەوادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەكراوە.

باسم عەوادی، ئەمڕۆ دووشەممە بەرۆژنامەی (سەباح)ی عیراقی راگەیاند رایگەیاند:" كاتەكانی رێككەوتنی نێوان عیراق و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لەلایەن لیژنەی باڵای سەربازییەوە دیاریكراوە، هێشتا وەك خۆی ماوە و لە مانگی 9ـی ئەمساڵەوە جێبەجێدەكرێت."

ئەیلولی ساڵی رابردوو، هەریەك لە عیراق و ئەمریكا رێككەوتن لەسەر كۆتایی هێنان بەئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە عیراقدا تا مانگی 9ی 2025 و گواستنەوەی پەیوەندییەكان بۆ قۆناغێكی نوێ" بەبێ دیاریكردنی سروشت و جۆری ئەو پەیوەندییەو چۆنییەتی بەڕێوەبردنی لەڕووی ئەمنییەوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن