ئەنجامی كۆتایی سەرژمێری گشتی دانیشتوان لەعیراق رادەگەیەنرێت

عێراق

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 193

راچڵەكین-

وابریارە هەفتەی داهاتوو ئەنجامی كۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان لە عیراق و داتا و زانیارییە پەیوەندیدارەكان بڵاوبكرێنەوە. 
 
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی سەرژمێری هەرێمی كوردستان و سندووقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان، ئامادەكاریی دەكات بۆ بەڕێوەبردنی كۆنفرانسێك لە رۆژی 25ـی ئەم مانگە تیایدا ئەنجامی بنەڕەتی و تێروتەسەلی سەرژمێرییەكە بۆ رای گشتیی رادەگەیەندرێت. وەك رووداو بڵاویكردووەتەوە.
 
پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوانی عیراق لە رۆژانی 16-19ـی تشرینی دووەمی 2024 دەستیپێكرد. تێیدا زانیارییەكانی دانیشتووان تۆماركران و رۆژانی 20-21 پشتڕاستكردنەوە بۆ زانیارییە تۆماركراوەكان كرا. 
 
بەگوێرەی ئەنجامەكە، ژمارەی دانیشتووان لە عیراق و هەرێمی كوردستان 45 ملیۆن و 407 هەزار و 895 كەسە، ئەو ژمارەیە بیانییەكان و پەنابەرانیش دەگرێتەوە.

بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێری، لە عیراق و هەرێمی كوردستان 7 ملیۆن و 898 هەزار و 588 خێزان هەن، تێكڕای ژمارەی ئەندامانی خێزان 5.3 كەسە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن