راچڵەکین-
وەزارەتی
خوێندنی باڵا لیستی ناوی ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە کە سوودمەند دەبن
لە وەرگرتنی زەوی.
ئەمڕۆ یەکشەممە،
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە راگەیاندراوێکدا لیستی ناوی هەموو
ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە کە سەر بە وەزارەتەکەن و سوودمەند دەبن لە
پڕۆسەی وەرگرتنی زەوی.
وەزارەتەکە ئاماژەی
بەوە کردووە، "لە دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر
سودمەند بوون لە وەرگرتنی زەوی".
دەقی
راگەیاندراوەکە:
لە دامودەزگاکانى
خوێندنى باڵا (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند بونە"
وەزارەتى خوێندنى
باڵاو توێژینەوەى زانستى لیستى ناوى سودمەندانى زەوى بڵاودەکاتەوە
لە سەرجەم دامودەزگاکانى
سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر
سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان.
دوا بەدواى بڕیارى
ئەنجومەنى وەزیران و دەرچونى ڕێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەمەبەستى
دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانى د. ئارام محمد قادر وەزیرى
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى وەزارى ژمارە (١٣٣٢٨) لە ڕێکەوتى (٢١/
٧/ ٢٠٢٤) دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت
بۆ دروستکردنى هەماهەنگى
لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى ڕێنمایی
بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.
سەرئەنجام لە وەزارەتى
خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامودەزگاکانیدا (١٧٢١٨) فەرمانبەر و مامۆستا
سودمەند بون لە وەرگرتنى زەوى، ئەویش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
لە دواى وەرگرتنى
رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار سەبارەت بەو
ناوانەى کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، لە ئێستادا سەرجەم ناوى سودمەندان بڵاودەکەینەوە
بەمەبەستى زانینى سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
تێبینى:
١- گەڕانەوەى
ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەپێى کارتى زانیارى بوە،
واتە کارتى زانیارى بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و
ئیدارە سەربەخۆکان.
٢- ئەمڕۆ
ڕێکەوتى (١٦/ ٢/ ٢٠٢٥) سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى
شارەوانى و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە
سەربەخۆکان.
بۆ بینینى ناوى
سودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
هەولێر
سلێمانی
دهۆک
هەڵەبجە
گەرمیان
سۆران
راپەڕین
زاخۆ