راچڵەکین-
نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا بە دوو هەزار و 882 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان یەک مسقاڵ زێڕێ عەیارە 21 بە 610 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە مامەڵەی پێوەدەكرێت:
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18 بە 522 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 610 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 22 بە 639 هەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 24 بە 706 هەزار دینارە.