راچڵەکین-
تیم کوک،
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ داوای کۆنفرانسێک دەکات بۆ راگەیاندنی بەرهەمێکی
نوێی کۆمپانیاکە لە رۆژی چوارشەممە، ١٩ـی شوبات.
چاوەڕوان دەکرێت بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ ئایفۆن SE4 بێت کە دیزاینێکی نوێی بۆ کراوە و
نوێ کراوەتەوە.
بڕیارە ئەم
وەشانە نوێیە ماڵئاوایی لە دوگمەی Home بکات و ببێت بە Face ID لەبری ئەوە، هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆدێرنتر
بێت و بتوانێت تایبەتمەندیی Apple
Intelligence بەڕێوەببات.
سەرنجڕاکێشترین
تایبەتمەندیی ئەم ئایفۆنە نرخەکەیەتی، کە دزەپێکراوەکان ئاماژە بەوە دەکەن رەنگە
نرخی ئایفۆن SE4 لە 499 دۆلارەوە دەست
پێبکات، کە نزیکە لە نرخی خستنەبازاڕی ئایفۆن SE3، بەڵام ئەگەری ئەوە هەیە نرخەکەی بەرزبێتەوە
بەهۆی باجەوە، وەک ئەوەی لەگەڵ نەوەی پێشوودا روویدا کە گەیشتە 600 دۆلار.
هـ . یـ