راچڵەكین -
لەناوچەیەكی سەر بە شاری بەغدا، هێزەكانی پۆلیس ژنێكیان بە تۆمەتی كوشتنی هاوسەرەكەی دەستگیركرد.
میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی لەناوچەی ئەمین-ی رۆژهەڵاتی بەغدا، هێزەكانی پۆلیس لەرووداوێكی كوشتن ئاگاداركرانەوە، دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، دەركەوت هاووڵاتییەك لەناو ماڵەكەی خۆی لەلایەن ژنەكەیەوە كوژراوە.
ژنە تۆمەتبارەكە، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركرا، دانینا بەتاوانەكەی كە هاوسەرەكەی لەكاتی خەودا بە چەكی جۆری دەمانچە كوشتووە، هۆكاری تاوانەكەشی بۆ بوونی كێشەی خێزانی گەڕاندەوە.