راچڵەکین-
فوئاد حسێن ڕایگەیاند،
وڵاتەکەی هیچ خۆپارێزییەکی لە بەرامبەر دەسەڵاتی نوێی سوریا نییە و لە میانی بانگهێشتی
سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی، بانگهێشتی ئەحمەد شەرعیش دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی، فوئاد
حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "عێراق بانگهێشتی سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی
دەکات بۆ ئامادەبوون لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، لەنێویشیاندا ئەحمەد شەرع".
فوئاد حسێن باسی لەوەش
کردووە، "عێراق کە لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە ئایاری داهاتوو بەڕێوەدەبات،
بانگهێشتی تەواوی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی دەکات، لەنێو ئەوانیشدا سەرۆکی قۆناغی
ڕاگوزەری سوریا ئەحمەد شەرع".
لەبارەی کەرتی غەززەوە،
فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوە کردووە، "مافی گەلی فەڵەستینە بڕیار لە چارەنووسی خۆی
بدات"، هاوکات لەسەر پرسی چەکداماڵینی گرووپە چەکدارەکانی عێراقیش، رایگەیاندووە،
"گفتوگۆکان لەگەڵ هێزەکانی عێراق لەسەر ئەو پرسە بەردەوامە".
هـ . یـ