زانایان نزیکن لە چارەسەری نەخۆشیی شەکرە

تەندروستی

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 167

راچڵەکین-
چارەسەرکردنی هەردوو جۆری نەخۆشی شەکرە لەم ماوەیەی دواییدا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە، واتە هیوایەک هەیە کە بە زوویی چاکبوونەوەی یەک لەدوای یەکی نەخۆشەکان ببینین.

بە وتەی د.ئیناس شاڵتۆوت، پرۆفیسۆری پزیشکی ناوخۆ و هێلکەدان لە فاکەڵتی پزیشکی قەسر ئەلعەینی، پەنکریاسی دەستکرد دوایین پێشکەوتنە لە بواری چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم، ئاماژەی بەوەشکرد، پەنکریاسەکە رەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا (FDA)ی وەرگرتووە و لە بیمەی تەندروستیی هەندێک وڵاتی جیهاندا جێگیرکراوە.

ئەو پرۆفیسۆرە روونیشیکردەوە، پەنکریاسی دەستکرد توشبووانی نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم لە ناچاربوون بە دەرزی ئەنسۆلین رزگار دەکات کە لە رۆژێکدا چەند جارێک پێویستییان پێیەتی و هاوسەنگی شەکری خوێنیان دەپارێزێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، توێژەران سەرکەوتوو بوون لە پەرەپێدانی دەرمانێک کە یارمەتیدەرە بۆ رێگریکردن لە نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم لەو کەسانەی کە لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدا تووشی نەخۆشییەکە بوون.

شاڵتۆوت ئاشکرای کرد کە دەرمانێک بە ناوی "تەپلیزوماب" بە شێوەی دەرزی بەردەستە و دەشڵێت: "ئەگەر بۆ ماوەی دوو هەفتە لەژێر چاودێری پزیشکدا وەربگیرێت، رەنگە بەشداربێت لە دواخستنی سەرهەڵدانی نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم بۆ ماوەی نێوان دوو ساڵ و نیو بۆ سێ ساڵ".

سەبارەت بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم وتی، چارەسەری خانە بنەڕەتییەکان لەسەر نەخۆشێک لە زانکۆی شەنگەهای تاقیکرایەوە کە بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ بەردەوام بوو لە وەرگرتنی ئەنسۆلین.

لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە چارەسەرکردنی نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بە خانە بنەڕەتییەکان کاریگەرییەکی زۆری لەم نەخۆشە نیشانداوە، بەو پێیەی لە دوای چاندنەوەوە، ماوەی ٣ ساڵە پێویستی بە وەرگرتنی ئەنسۆلین نییە.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن