رۆژی ڤالانتاین لە چییەوە هاتووە؟

هەمەڕەنگ

1 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 64

راچڵەکین-
14ـی2 کە بە رۆژی ڤالانتاین یان رۆژی خۆشەویستی ناسراوە، لە سەرانسەری جیهان خۆشەویستان و ئەوانەی یەكیان خۆشدەوێت، یادی دەکەنەوە و بەو بۆنەیەوە گوڵی سوور پێشکەشی یەکتر دەکەن.

چه‌ندین و بیرورای جیاواز له‌بارەی مێژووی ڤالانتاینەوە هه‌یه‌، یه‌كێك له‌و بیرورایانه‌ی کە زۆر باسدەکرێت ئەوەیە کە له سه‌ده‌کانی سێهه‌می زایینی له‌ رۆما، سه‌رکرده‌یه‌ک هه‌بووە به ‌ناوی کلادیۆسی دووەم كه‌ پێی وابووە ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که‌ هاوسه‌رگیریان نه‌كردووه‌ باشتر و به‌هێزترن له‌و سه‌ربازانه‌ی که‌ ژن و منداڵیان هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ژنهێنان لە سەربازەکانی قەدەغە دەکات.

لەو کاتەدا قەشەیەک بە ناوی ڤالانتاین دژی بڕیاره‌كه‌ی ئیمپڕاتۆر وەستاوەتەوە‌ و ژێربه‌ژێر و بەنهێنی گرێبه‌ستی ژنهێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامداوە.

دوای ئه‌وه‌ی ئیمپڕاتۆر به‌وه‌ی زانیوە، ده‌ستگیری كردووە و زیندانی کردووە، پاشان بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپاندووە و له‌ رۆژی 14ـی 2ـی ساڵی 270ـی زایینی لەسێدارە دراوە، دواتر رۆژی كوژرانی قەشە ڤالانتاین، بە جه‌ژنی خۆشه‌ویستی لەقەڵەمدرا.

ئەم جەژنە لە هەر وڵاتە و بە جۆرێک ئەنجام دەدرێت، هەریەکەیان بە شێوازی نەریتی خۆیان بۆنەکە دەگێڕن، ساڵانەش لە ڤاتیکان هەزاران كوڕ و كچ ناوی خۆیان دەنووسن بۆ ئەوەی ئەو رۆژە لەگەڵ "پاپا" بەسەربەرن، پاپاش لە گۆڕەپانی "بەتریسی پیرۆز" وتاریان بۆ دەدات و باسی ژیانی داهاتوویان بۆ دەکات.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن