ئیلۆن مەسک لە دوبەی شەقامێک لە ژێر زەوی دروستدەکات

هەمەڕەنگ

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 321

راچڵەکین-

ئیلۆن مەسک رایگەیاند، بە مەبەستی دروستکردنی شەقامی ژێرزەمینیی تیژڕەو ناسراو بە "لووپ"، هاوشێوەی هەمان ئەو شەقامەی لە شاری لاس ڤێگاسی ئەمریکا هەیە، قسەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دوبەی کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیلۆن مەسک، خاوەنی ئێکس لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بەشداریی کرد و سەبارەت بەو پڕۆژەیەی کە نیازی هەیە لە دوبەی جێبەجێی بکات رایگەیاند، "ئەو پڕۆژەیە هاوشێوەی تونێلێکە، لە خاڵێکەوە لە بەشێکی شار دەست پێدەکات و لەناکاو لە خاڵێکی تر کۆتایی دێت".

مەسک ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەم پڕۆژەیە لە قەرەباڵغترین شوێنەکانی دوبەی جێبەجێدەکرێت، تاوەکو خەڵکی بتوانن بە ئاسانی لە شوێنێکەوە بگەن بە شوێنێکی تر".

مەسک کە بە دەوڵەمەندترین کەسی جیهانیش ناوزەد دەکرێت، لەم ساڵانەی دواییدا برەوێکی زۆری بە بازرگانییەکەی داوە و بەدەر لە بۆشایی ئاسمان و ئۆتۆمبێلی کارەبایی، دەستی بە زەمینەی دیجیتاڵی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش راگەیشتووە، چەند رۆژی رابردووش خواستی خۆی بۆ کڕینی کۆمپانیای زیرەکی دەستکرد "ئۆپن ئەی ئای" راگەیاند.  

هـ . یـ

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن