سەرۆككۆمار واژۆ لەسەر سێ یاسا پەسەندكراوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكات

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 225

راچڵەکین-

دوای ئەوەی لەلایەن دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق سێ یاسای پەیوەست بە باری كەسێتی، گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان و لێبوردنی گشتی پەسەندکرا، ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عیراق سێ یاساكەی واژۆ کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 13-2-2025، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساكانی باری كەسێتی و لێبوردنی گشتی و گەڕانەوەی ماڵ و موڵك بۆ خاوەنەكانیان كردووە و پەسەندی كردوون، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەکەم جار پەسەند کرا. 

پێشتریش لە رۆژی 21-1-2025، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەیەك پاكێج دەنگی لەسەر سێ یاساكە دا و بەدوای خۆیدا كاردانەوەی لێكەوتەوە، هەر سێ یاساكەش لەلایەن كورد و شیعە و سوننەكانەوە پشتگیرییان لێ كرا.

هاوکات رۆژی سێشەممەی هەفتەی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە راگرتنی كاركردن بە هەرسێ یاساکە، كە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندكرابوو. 
دادگای فیدڕاڵیی عیراق هۆكاری راگرتنی كاركردن بەو سێ یاسایەی گەڕاندبووەوە بۆ ئەوەی بزانێت تاچەند لەگەڵ دەستوور یەكدەگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، راگرتنەكە رێكارێكی كاتییە تا ئەوكاتەی ئەو سكاڵایانەی لەسەر ناوەڕۆكی یاساكان تۆماركراون، یەكلایی دەكرێتەوە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن