راچڵەکین-
یونسکۆ بەمەبەستی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی یازدەهەمین خولی ئەم بۆنەیە بۆ ئەم ساڵ بانگهێشتی سەرجەم رادیۆکانی وڵاتانی جیهانی کردووە، چونکە هەر ئەمڕۆش ساڵڕۆژی دامەزراندنی رادیۆیە لە ژێر دروشمی "رادیۆ و متمانە".
رادیۆ ئامرازێكی په‌یوه‌ندی به‌هێزو بێبه‌رانبه‌ره، ئامرازێكه خێراتر له ئامرازه‌كانی تری راگه‌یاندن ده‌گاته بیسەر، سه‌كۆیه‌كی زانیاریی كاریگه‌ره بۆ گه‌یاندنی په‌یامی هاووڵاتیان به كار به‌ده‌ستان، رۆڵێكی هه‌ره گرنگیشی هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی، به تایبه‌تیش ئێستا سودمه‌نده له پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، زۆربه‌ی رادیۆكان په‌خشیان له تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیكاندا به بیستن و بینین هه‌یه.
له خولی 36ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌سه‌ر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا له یونسكۆ 13 ی شوبات وه‌ك رۆژی جیهانی رادیۆ راگه‌ینرا. راگه‌یاندنی رۆژێكی جیهانی بۆ رادیۆ له پای ئه‌و خزمەته هات كه ئه‌م ئامرازی راگه‌یاندنه پێشكه‌ش بە بیسه‌رانی ده‌كات.
ده‌سنیشانكردنی ئه‌م به‌رواره هاوكات بوو له گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین رادیۆی هاوبەشی گشتگیری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ساڵی 1946، بۆیه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م ئاژانسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م یاده ده‌كه‌نه‌وه .
رێكخراوی په‌روه‌رده و زانست و رۆشنبیری سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یونسكۆ، ساڵانه له‌م رۆژه‌دا هه‌ڵمه‌تێك راده‌گه‌یه‌نێت وه‌ك یه‌كسانیی نێوان هه‌ردوو رۆڵی لاوان له گه‌شه‌پێدان و رۆڵی رادیۆكان له كاتی كاره‌سات و روداوی كتوپڕ.
رادیۆ به‌رده‌وام خۆی نوێ ده‌كاته‌وه، نه‌یهێشتووه كاروانی پێشكه‌وتنه‌كان جێیبهێڵێت و ببێته رابردوو، بۆیه به سود وه‌رگرتن له ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ئێستا له هه‌موو مۆبایلێكی زیره‌كه‌وه گوێگر ده‌توانیت شه‌پۆلی ئه‌و رادیۆیه وه‌ربگریت كه ئاره‌زووی بیستنی زانیاریه‌كانی ده‌كات.
بەگوێرەی هەموو سەرچاوە كوردییەكان، یەكەم رادیۆی كوردی لە 19ی نۆڤەمبەری 1939 لەبەغدا كراوەتەوە، ئێزگەی دووەم بەزمانی كوردی (رادیۆی رۆهەڵات) لە 5ی ئازاری 1941 لەبەیروت و ئێزگەی سێیەمی كوردیش بە ناوی "یافا" لەئابی 1942 لە فەڵەستین كراوەتەوە.
ئەم سێ ئێزگە كوردییەی سەرەوە وەك یەكەم رۆژنامەی كوردی (كوردستان) لەدەرەوەی خاكی كوردستان پەخشیان دەستیپێكردووە، ئەو ئێزگانە لەراستیدا ئێزگەی كوردی نەبوون، بەڵكو ئێزگەی بیانی بوون و بە زمانی كوردی وەشانیان هەبووە.
بەڵام بە وتەی ئەمیر حەسەنپور رۆژنامەنووس و لێكۆڵەری شاری مەهاباد یەكەم پەخشی رادیۆیی كوردی لە ساڵی1923 بووە لەیەكێتی سۆڤیەت و تا ساڵی 1929ی خایاندووە.
ساڵی 1941یش ئینگلیزەكان بۆ دژایەتیكردنی ئەڵمانیای نازی بەشی كوردی رادیۆی یافایان كردەوە و ژمارەیەك كەسایەتی وەك گۆرانی شاعیر و رەفیق چالاك كاریان تێدا كردووە.
پەخشی رادیۆی كوردی تارانیش لە 25ی تشرینی دووەمی ساڵی 1946 دەستیپێكرد، سەرەتا ماوەی پەخشەكەی تەنها 15 خولەک بووە و دواتر كاتەكەی زیاد كرا.
وێستگەی رادیۆی یەریڤان لەساڵی 1955دا، بە پێنجەم پەخشی رادیۆیی كوردی دادەنرێت كە ئەویش لەسەرەتادا ماوەی پەخشەكەی تەنیا 15 خولەك بووە.
لەسەردەمی جەمال عەبدولناسر سەرۆكی پێشوتری میسردا، ئێزگەیەكی كوردی لەساڵی 1957 لەشاری قاهیرە كرایەوە، دواتر و لەپایزی 1958دا رادیۆی كوردی لە شاری كرماشان كرایەوە و رادیۆی كوردی تاران داخرا.
دوای دوو ساڵیش لەدەستپێكردنی شۆڕشی ئەیلوول بە ژمارەیەك ئامێری سەرەتاییەوە رادیۆی دەنگیی كوردستان لەساڵی 1963دا لەناوچەی باڵەكایەتی دەستی بەپەخشی خۆی كرد.