شارەوانی كەلار لەسەر پێدانی باخچەكان بە كۆمپانیا روونكردنەوە دەدات

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 137

راچڵەكین -

سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار لەسەر دەنگۆی پێدانی باخچەكانی ئەو شارە بە كۆمپانیا، روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: نە باخچە و پاركەكان دراوە بەكۆمپانیا و نە سەردانیكردنیشیان دەكرێت بە پارە.

لەو روونكردنەوەیەدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار-ەوە بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هاتووە، "چەند ڕۆژێكە لە بەشێك لە ماڵپەر و سۆشیال میدیاكان دەنگۆی پێدانی باخچەكان بە كۆمپانیا بڵاوكراوەتەوە، بەشێوەیەك كە باخچەكان ڕادەستی كۆمپانیا دەكرێت و پارە لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت بۆ سەردانكردنی باخچە و پاركەكان".

سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار روونیكردووەتەوە كە:

١- بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین نە باخچە و پاركەكان دراوە بەكۆمپانیا، نە كراون بە پارە لەشاری كەلاردا و نە دەشكرێن بە پارە.

٢- بەشی باخچەكان و باخەوانانی شار لەئەركی خۆیان بەردەوامن و كۆمپانیا تەنها وەك پاڵپشتی بۆ زیاتر خزمەتكردنی سەوزایی و ئاودانی باخچەكان لەژێر ڕێنمایی بەشی باخچەكان، كار دەكەن.

٣- چۆن لە ڕابردوو باخچەكان لەخزمەتی هاووڵاتیانی شاردا بووە، لە داهاتووش بە باشتر و خزمەتی زیاتر لە خزمەت دانیشتووانی خۆشەویستی شار و هاووڵاتیانی ئازیزدا دەبێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن