ئیلۆن مەسک دەیان ملیار دۆلار پێشکەش دەکات بۆ کڕینی کۆمپانیاکەی زیرەکی دەستکرد

هەمەڕەنگ

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 123

گروپێک لە وەبەرهێنەرەکان بە سەرۆکایەتی ئیلۆن ماسک بەنیازن بەو رێکخراوە کردووە بکڕن کە خاوەنی کۆمپانیای ئۆپن ئای یە.

بەگوێرەی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، ئەو گرووپە 97.4 ملیار دۆلاری پێشکەش بە دەستەی بەڕێوەبەری رێکخراوەکە کردووە بۆ کڕینی کۆمپانیاکە.

ئەو ئۆفەرە لە کاتێکدایە کە سام ئاڵتمان بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای OpenAI هەوڵدەدات پارە کۆبکاتەوە و کۆمپانیاکەی بکاتە کۆمپانیایەکی وەبەرهێنان و پارەی لێوە قازانج بکات.

ئاڵتمان بە خێرایی ئەو ئۆفەرەی رەتکردەوە و لە پلاتفۆرمی ئێکسی "ئیلۆن مەسک"ـدا نووسیویەتی "نا سوپاس، بەڵام ئەگەر رازیت ئێمە تویتەر بە 9.74 ملیار دۆلار دەکڕین".

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن