راچڵەکین-
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا دەستی پێکردووە و بۆ ئەومەبەستەش، بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت داوا لە هاوڵاتیانی سنوورەکە دەکات کە ئەوانەی ناویان لە لیستی لای وەکیلەکانی خۆراک هەیە، بچن کارتی نەوتەکانیان نوێبکەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11-2-2025 بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەی عەربەت ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، دانیستوانی عەربەت و سنوری عەربەت دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا ئەو هاوڵاتیانەی کە ناویان لەلایەن بریکارەکانی خۆراک هەیە کارتی نەوتەکانیان نوێبکەنەوە، ئەگەرنا مافی وەرگرتنی نەوتیان دەفەوتێت بۆ ئەمساڵ.
هاوکات بڕیارە وەجبەیەکی نوێی نەوت بەسەر هاوڵاتیانی ناحیەی عەربەت دابەش بکرێت و دەبێت ئەو کارتەی کە پێشتر بەکاریانهێناوە بۆ وەرگرتنی نەوت چالاکی بکەنەوە ئەگەرنا مافی وەرگرتنی نەوتی سپیان نابێت.
پێشتریش وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، توانیویانە نەوت بەسەر 94٪ـی دانیشتوانی هەرێم دابەشبکەن و ئەو ریژەیەشی کەماوەتەوە بە زوترین کات نەوتیان بەسەردا دابەشدەکرێت.