بەغدا راپۆرتی خەرجی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە

عێراق

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 833

راچڵەکین-

وەزارەتی دارایی عێراق راپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و لەمیانەی راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە لە ماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 13 ترلیۆن دینار بۆ خەرجی مووچە و پرۆژەکان بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە، پاڵپشت بە راپۆرتە ئابوورییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی دووەمی 2024، خەرجی هەرێم  بریتی بووە لە 13 ترلیۆن و 113 ملیار دینار کە لەو رێژەیەش بڕی زیاتر لە 9 ترلیۆن و 82 ملیار دینار کە دەکاتە رێژەی 69%ـی خەرجییەکان بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.

هاوکات بەپێی راپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق کە دواترینیانی بۆ کۆتایی تشرینی دووەمی 2024 لە رۆژی 9ـی ئەم مانگە بڵاوکراوەتەوە تێیدا هاتووە، لە سەرەتای ساڵەوە بۆ کۆتایی تشرینی دووەمی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق لە چوارچێوەی خەرخییەکانیدا بڕی 13 ترلیۆن و 112 ملیار و 934 ملیۆن و 415 هەزار و 515 دیناری وەک تەمویلی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە کە خۆی لەم خەرجییانە دەبینێتەوە؛

بڕی 9 ترلیۆن و 82 ملیار و 677 ملیۆن و 230 هەزار و 972 دینار خەرجییەکانی وەزارەتەکە لە چوارچێوەی خەرجییەکانی هەرێمی کوردستاب بۆ موچەی فەرمانبەران نێردراوە.

بڕی 283 ملیار و 742 ملیۆن 308 هەزار و 818 دینار کە دەکاتە رێژەی 2%ـی خەرجییەکان بۆ بواری خزمەتگوزاری (المستلزمات الخدمیة) نێردراوە.

بڕی 443 ملیار و 689 ملیۆن و 621 هەزار و 243 دینار کە دەکاتە رێژەی 3%ـی خەرجییەکان بۆ بواری شمەک (المستلزمات السلعیة) نێردراوە.

بڕی 152 ملیار و 47 ملیۆن و 639 هەزار و 560 دینار کە دەکاتە رێژەی 1%ـی خەرجییەکان بۆ بواری چاکسازی (صیانة الموجودات) نێردراوە.

زیاتر لە 601 ملیار و 988 ملیۆن و 430 هەزار دینار کە دەکاتە رێژەی 5%ـی خەرجییەکان بۆ بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە (المنح والاعانات والفوائد والمصروفات الاخری) نێردراوە.

زیاتر لە 2 ترلیۆن و 437 ملیار و 483 ملیۆن و 21 هەزار دینار کە دەکاتە رێژەی 19%ـی خەرجییەکان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی (الرعایة الاجتماعیة) نێردراوە.

زیاتر لە 111 ملیار و 306 ملیۆن و 163 هەزار دینار کە دەکاتە رێژەی 1%ـی خەرجییەکان بۆ بوار و خەرجی سەمایەگوزاری (النفقات الرأسمالیة) نێردراوە.

راپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق:



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن