هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە دەگیرێتەبەر

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 223

راچڵەکین-
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق رایگەیاند، یاسای بودجەی سێ قۆڵی فیدراڵی کە لەساڵی 2023 پەسەند کرا نەخشەڕێگایەکە بۆ دابەشکردنی سەروەت و سامانی عێراق بەسەر هاوڵاتیانی خۆیدا کە بەگوێرەی ئەو ماف و ئەرکانەی سەر حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم سەرهەڵدەدەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، سەرۆکایەتی کۆمار پاڵپشتی سەرەکی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی یاساکانی کارپێکراو و لەژێر چەتری دەستوور، چونکە سەرۆکایەتی کۆمار دامەزراوەیەکی دەستوورییە کە ئامانجی پاراستنی سیستەمی دەستوور و پاراستنی مافەکانی هەموو خەڵکە بەبێ جیاوازی و پشتیوانی لە هەموو دەسەڵاتەکان دەکاتەوە.

دەقی راگەیەندراوی  رۆژنامەوانی هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەری گشتی لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق:
به ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوای گەورەتان لەسەربێت

دەمانەوێت بۆ هاونیشتیمانیانی عێراقی ئازیزمان روونی بکەینەوە کە وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی گرنگدا تێدەپەڕێت و پێویستە هەمووان پابەند بن بە یەکڕیزی نیشتمانی و هەستکردن بەبەرپرسیارێتییەکی باڵا بەرامبەر بە پرسە گرنگەکان.
جەنابی سەرۆک کۆمار وەک پارێزەری دەستوور و سیمبولی یەکڕیزیی گەل لەگەڵ هەمووان لە یەک دووری دەوەستێت.

لەماوەی دەیان ساڵدا گەلی عێراقیمان خوێن و قوربانییەکی گەورەی داوە لەپێناو بەدیهێنانی سیستمێکی دیموکراتی نوێنەرایەتی فیدراڵی کە تێیدا شکۆمەندی و ژیانێکی خۆشگوزەرانی هەبێت.
هەمووان دەزانن کە یاسای بودجەی سێ قۆڵی فیدراڵی کە لەساڵی 2023 پەسەند کرا نەخشەڕێگایەکە بۆ دابەشکردنی سەروەت و سامانی عێراق بەسەر هاوڵاتیانی خۆیدا کە بەگوێرەی ئەو ماف و ئەرکانەی سەر حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم سەرهەڵدەدەن.

بۆیە دەمانەوێت ئەمانەی خوارەوە بە ڕوونی و بە کورتی باس بکەین:

1. سەرۆکایەتی کۆمار پاڵپشتی سەرەکی حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بەپێی یاساکانی کارپێکراو و لەژێر چەتری دەستوور.

2 . سەرۆک کۆمار دژایەتی هیچ دەسەڵاتێکی دەستووری وڵات ناکات و ئەو سکاڵایەی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەردەم دادگای فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە لەهەستکردن بەبەرپرسیارێتی نیشتیمانی لەبەرامبەر ئازاری بەشێکی زۆری عێراقییەکان سەرچاوەی گرتووە و خۆپیشاندانی جەماوەری و مانگرتن لە خواردن بۆ کۆمەڵێک مامۆستا و فەرمانبەر کە بۆتە هۆی داخستنی چەندین قوتابخانە و پەکخستنی هەزاران خوێندکار و ئامانجی ئەم داوایە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو و دەستوورییە لەنێوان حکومەتی فیدراڵدا و حکومەتی هەرێم وێڕای بەرزنرخاندنی هەموو هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ کێشە داراییەکان و تەئکیدیکردەوە لەسەر گرنگی پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بەجێبەجێکردنی بڕگەکانی هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و غەیرە نەوتی خۆی بۆ حکومەتی فیدراڵی.

3. سەرۆک کۆمار لەڕێگەی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانییەوە و بەدواداچوونی بۆ ڕەوشی ژیانی هاوڵاتیان و سەردانەکانی بۆ پارێزگا ئازیزەکانمان (بەسرە و نەینەوا و هەولێر و نەجەف و واسط و موسەننا و ئەنبار) هەمیشە پەرۆشە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلەکەمان بەهەموو پێکهاتەکانیەوە و گوێ لە دەنگ و داخوازییەکانیان دەگرێت .

لە کۆتاییدا سەرۆکایەتی کۆمار دامەزراوەیەکی دەستوورییە کە ئامانجی پاراستنی سیستەمی دەستووری، پاراستنی مافەکانی هەموو خەڵکە بەبێ جیاوازی و پشتیوانی لە هەموو دەسەڵاتەکان، تەئکید لەوە دەکاتەوە کە هەرکاتێک دەنگی گەلەکەمان یەکگرتوو بێت، وڵاتەکەمان خۆشگوزەرانی و بەختەوەری بەدی دەهێنێت.




داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن