نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی خانەنشینانەوە

ئابوری

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 885

راچڵەکین-

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرنی عێراق لە بارەی مووچەی خانەنشینانەوە رایگەیاند، لە مانگی دوو گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و هاوتاکردنیان دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری خۆی رایگەیاند، "موچەی خانەنشینان لەمانگی دوو گۆڕانکاری بەسەردا دێت، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هاوتاکردنی موچەی خانەنشینی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵیەوە جێبەجێ دەکرێت واتە لە ٢٣ـی١١ـی٢٠٢٢ بەدواوە ئەوەی پێشتر هەرێم مووچەکەی هاوتا کردبوو هەڵدەوەشێتەوە و دەیانەوێ پارەکەشیان لێ وەربگرنەوە".

لەو بارەیەوە سۆران عومەر دەڵێت، "ئەمە ناحەقیە بەرامبەر بە خانەنشیننان و لە هەوڵداین یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق بەسەر هەموو خانەنشینان دا جێبەجێ بکرێت نەک تەنها ئەوانەی لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی خانەنشین بوون".

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن