پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 282

راچڵەكین -

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەست بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی 2023ی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات و رایدەگەیەنێت: پارەكە بە كاش بەسەر كارمەنداندا دابەشدەكرێت.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ یەكشەممە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندیی وەزارەتی دارایی، دەستكرا بە دابەشكردنی پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق بۆ ساڵی 2023، پارەكەش لەڕێی گەنجینەكانی بەغداو پارێزگاكانی دیكەی عیراقەوە دابەشدەكرێت.

كۆمسیۆن هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی پارەكەی گەڕاندەوە بۆ وەزارەتی دارایی كە مەرجی دجانابوو دەبێ پارەكە لەڕێی (كی كارد)ەوە دابەشبكرێت، بەڵام دوای هەوڵێكی زۆری كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان، توانرا ئەو مەرجە لاببرێت و پارەكە بەشێوەی كاش بەسەر كارمەندانی سەر سندووقەكانی هەڵبژاردن دابەشبكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن