راچڵەکین-
زۆرجار چاوپۆشی لەوە دەکەین
کە مۆبایلەکانمان چەندە ڤایرۆس و بەکتریای زیانبەخشیان هەڵگرتووە، بەپێی ژمارەی
ئەو رووکارانەی کە مۆبایلەکەمان بەری دەکەوێت.
رۆژانە مۆبایلەکەمان بەر
چەندین رووکار دەکەوێت، خۆمان دەستی لێ دەدەین، کەسانی تر دەستی لێ دەدەن، بە
دەستی پیس و پاک، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ گرنگی پاککردنەوەی مۆبایلەکانمان بیردەخاتەوە،
هۆشداری دەدات لە جۆری ئەو میکرۆبانەی کە رەنگە لەسەریان بن.
بەو پێیەی ئێمە مۆبایلەکانمان
بۆ هەموو شوێنێک لەگەڵ خۆماندا دەبەین، گرنگە ئەوەمان بیربێت کە پێویستە زوو زوو
پاکی بکەینەوە.
توێژینەوەیەک کە لە
زانکۆی ئیندیانا ئەنجامدراوە، چەندین جۆری ڤایرۆس و بەکتریای ئاشکرا کردووە کە
لەسەر رووکاری شاشەی مۆبایلەکان بوونیان هەیە.
بەپێی زانیارییەکانی مێدیکاڵ
ئێکسپرێس، ئەم میکرۆبانە بریتین لە بەکتریاکانی پێست، وەکو ستافیلۆکۆکۆس و سترێپتۆکۆکۆس،
هەروەها بەکتریاکانی وەک ئی.کۆلای و ئینتەرکۆکۆسی پیسایی.
ئەم بەکتریایانە دەبنە
هۆی هەوکردنی پێست، قورگ ئێشە، یان نەخۆشیەکانی گەدە و ریخۆڵە، کە دەبنە هۆی
سکچوون و رشانەوە و سکچوون.
ئەو ڤایرۆسە باوانەی لەسەر
رووی مۆبایل دەبینرێن بریتین لە ڤایرۆسی نۆرۆڤایرۆس کە دەتوانێت بۆ چەند رۆژێک لەسەر رووکارەکان بمێنێتەوە و مرۆڤ تووشی رشانەوە و سکچوون دەکات، هەروەها ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی
هەناسەدان کە دەبنە هۆی هەوکردنی سییەکان یان ئەنفلۆنزا.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
نۆرۆڤایرۆس لە وەرزی زستاندا زۆرە، چونکە سەرما توانای مانەوەی ڤایرۆسەکان لەسەر رووکارەکان
"لەوانەش مۆبایلەکان" زیاد دەکات.
رێوشوێنی خۆپارێزی پێویست:
١. دوور بکەوەرەوە
لە بەکارهێنانی مۆبایلەکەت لە تەوالێت و حەمامدا، هەروەها دەستەکانت بە باشی بشۆ پێش
ئەوەی مامەڵە لەگەڵ مۆبایلەکەتدا بکەیت.
٢•مۆبایلەکەت لەسەر ئەو رووانە
دامەنێ کە ئەگەری هەیە میکرۆبی لێبێت.
٣•ئەگەر مۆبایلەکەت لە
کلینیکی پزیشکی یان نەخۆشخانە بەکاردەهێنیت، تەعقیمی بکە.
٤•ئەگەر کەسێکی تر مۆبایلەکەت
بەکارهێنا، تەعقیمی بکە.
٥•دوور بکەوەرەوە لە دەست
لێدانی دەم و چاوت بەر لەوەی دەستت بشۆیت، کاتێک مۆبایلت بەکارهێناوە.
هـ . یـ