ناسنامەی قوربانییەکی تری هێرشەکەی چوارقوڕنە ئاشکرا دەکرێت

کوردستان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 997

راچڵەکین-

ناسنامەی قوربانییەکی تری هێرشە درۆنییەکەی هەفتەی پێشووتری شارۆچکەی چوارقوڕنە ئاشکرا دەکرێت کە پیشەی راگەیاندکار بووە و لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کاری کردووە.

ئەمڕۆ شەممە، کۆردیناسیۆنی یەکێتی راگەیاندنی دیموکراتیک "یەرەدە" لە رۆژئاوای کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لە هێرشەکەی تورکیادا بۆ سەر سنووری چوارقوڕنە لە ئیدارەی راپەڕینی سەر بە پارێزگای سلێمانی، عەزیز کۆیلوئۆغلو کە پیشەی رۆژنامەنووس بوو و لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان کاری دەکرد، گیانی لەدەستدا.

عەزیز کۆیلوئۆغلو لە ساڵی 1976 لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، لە راگەیاندراوەکەی "یەرەدە"دا هاتووە، ئەو هاووڵاتییە لە سەرەتای ساڵەکانی 2000ـدا لە راگەیاندنی ئازاددا دەستبەکار بوو و وەک پەیامنێر، کامێرامان، سەرنووسەر، بەڕێوەبەری هەواڵ و بەڕێوەبەری گشتی کاری کردووە".

رۆژی ٢٧ـی یەکی ئەمساڵ لە سنووری شارۆچکەی چوارقورنە لە ئیدارەی راپەڕین درۆنێک ئۆتومبێلێکی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزی بە ئامانج گرت، بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن