بەفربارین سەنتەری شارێكی هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 1922

راچڵەكین -

كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات سبەینێ شەپۆلێكی كورتخایەنی بارانبارین چەند ناوچەیەكی هەرێم بگرێتەوەو لە سەنتەری شاری سلێمانیش بەفر دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێ سبەینێ شەممە شەپۆلێكی كورتخایەنی بارانبارین لە كاتەكانی بەرەبەیان لە باكووری ڕۆژئاوای هەرێمەوە بەرەو بەشێك لە ناوچەكانی دەشتی هەولێر و كەركوك و خورماتوو و بەشێك لە ناوچەكانی گەرمیان بێت، لە كاتەكانی ئێوارەشدا ناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە.

كەشناسی پێشبینیشی كردووە لە هەندێ ناوچە تێكەڵەی بەفر و باران بێت، بەتایبەت شاری سلێمانی و بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی هەرێم. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن