راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەرۆژی 16ی ئەم مانگەوە چیتر كار بە سیستمی پارەدانی كاش ناكەن و داواش لە دانیشتووانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەكات بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان پێویستە كارتی بانكییان هەبێت و كاركردن بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی فەرمانگەكە لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، لەڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 16-2-2025، لەگشت فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی لە سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، كار بە سیستەمی پارەدانی كاش ناكرێت لە راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیاندا و كار بە سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی راشیگەیاندووە، پێویستە هەر هاووڵاتییەك كە سەردانی فەرمانگەكانی كارتی نیشتمانی دەكات بۆ هەر مامەڵەیەك، خاوەنی كارتی بانكی بێت و بە پێچەوانەوە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت.