راچڵەکین-
تیمێکی
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە قاوە رەنگە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری
دوو کەم بکاتەوە، بەڵام بەو مەرجەی خۆمان بەدوور بگرین لە زیادکردنی شەکر بۆ قاوەکە.
توێژینەوەکە
نزیکەی ٢٩٠ هەزار کەسی تێدابووە، کە ١٣ هەزار کەسیان نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەبووە
و پشتیان بە داتای سێ توێژینەوەی تەندروستیی گەورەی ئەمریکا بەستووە، توێژەران بۆ
ماوەی ٣٤ ساڵ بەدواداچوونیان بۆ بەشداربووان کردووە لەسەر خواردنەوەی قاوە و دەستنیشانکردنی
نەخۆشی شەکرەکەیان.
٦٠٪ـی بەشداربووان
رۆژانە قاوەکەیان بە سادەیی خواردووەتەوە یاخوود شیریان بۆ زیاد کردووە و ٤٢٪ـیان
شەکریان بەکارهێناوە.
ئەنجامەکان
دەریانخستووە ئەو کەسانەی قاوەی رەش دەخۆنەوە، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی
جۆری دووەم بە رێژەی 10% کەمترە بۆ هەر کوپێک کە رۆژانە دەیخۆن، سوودەکەی تاڕادەیەکی
زۆر هاوشێوە بوو بۆ ئەو کەسانەی شیریان بۆ قاوەکەیان زیاد کردووە.
بەڵام ئەو
کەسانەی شەکریان زیاد کردووە ئەو سوودە بۆ نیوە کەم کردووەتەوە، مەترسی تووشبوونیان
بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم تەنها بە رێژەی 5% بۆ هەر کوپێک قاوە کەم بووەتەوە، ئەمەش
بۆ ئەو کەسانە بوو کە بە تێکڕا یەک "کەوچکی چا" شەکریان بۆ قاوەکەیان زیاد
دەکرد.
هـ . یـ