راچڵەکین-
ئاژانسی ههواڵی رۆیتەرز داواکارییەکی ئەحمەد شهرعی سەرۆکی قۆناغی نوێی راگوزهری سوریا کە لە کاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ شاندێکی باڵای روسیا بە سەرۆکایەتی میخائیل بۆگدانۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لە دیمەشق پێشکەشی کردبوو ئاشکرا کرد، داواکارییەکەش رادەستکردنەوەی بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سوریایە کە لە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024 لەگەڵ خێزانەکەی بەرەو مۆسکۆ هەڵهاتوون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، دێمێتری بریجا، بهرێوهبهری یهكهی توێژینهوهی روسیا له سهنتهری توێژینهوهی عهرهبی و ئاسیا له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیندیپێندێنت لەبارەی ئەو داواکاریەی کە ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرا کردووە رایگهیاند، لە ئێستادا چهند وڵاتێك داوای رادهست كردنی بهشار ئهسهد و خێزانهكهیان كردووه بهڵام هیچ دۆسیهیهك لهلایهن رێكخراوی ئینتهرپۆلی نێودهوڵهتی لهوبارهیهوه تۆمارنهكراوه.
دێمێتری بریجا ئاماژەی بەوەش کرد، تا ئێستا هیچ دادپەروەرییەکی راگوزەری لە وڵاتدا نییە و هیچ گۆڕانکارییەک نییە بۆ دادگاییکردنی هەموو ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە رژێمی پێشووەوە هەبووە یان تەنانەت ئەو کەسایەتیانەی کە لە ناوچە جیاجیاکاندا کاریان کردووە و خەڵکی بێتاوانیان کوشتووە، ئەمەش بەشێکە لە لێپرسینەوەی نادروست بەهۆی نەبوونی یاسایی پەیوەست بە حکومەتی نوێی سوریا.
بەڕێوەبەرەکەی یەکەی توێژینەوەی روسیا باسی لەوەش کرد، روسیا مافی پەنابەرێتی بە ئەسەد داوە بۆ ئەوەی، ئەوشتەی لەگەڵ سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق و موعەمەر قەزافی، سەرۆکی پێشووی لیبیا، روویدا لەگەڵ بەشار ئەسەد دووبارە نەبێتەوە، چونکە ئەگەر ئەسەد لە سوریا بوایە هەمان چارەنووسی دەبوو کە به گورزێکی بەهێز لە بەرژەوەندییەکانی روسیا کەوتبوو لە ساڵانی رابردوودا.
هاوکات سەبارەت بە رادەستکردنەوەی ئەسەد لەلایەن مۆسکۆوە ئەو توێژەرە روسییە پێیوایە ئەگەر رێکەوتنێکی دیاریکراو هەبێت ئەمە روودەدات بەڵام لە چوارچێوەی گرەنتیدا کە ئەزموونی سەدام حوسێن یان قەزافی دووبارە نابێتەوە لەکاتێکدا تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک لە روسیاوە نییە کە ئامادەبێت ئەو یان هەر کەسایەتییەکی تری پەیوەست بە رژێمی پێشوی سوریا رادەستی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا بکات.