وشککردنەوەی جل و بەرگ لە ژوورەوە چ کاریگەرییەکی لەسەر تەندروستیمان دەبێت؟

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 136

راچڵەکین-

وشککردنەوەی جل و بەرگ لە باڵکۆن و حەوشە لە وەرزی سەرمادا کەم دەبێتەوە، ئەمەش بەهۆی ساردی زستان و بارانبارینی زۆرەوە.

بەڵام پەنابردن بۆ وشککردنەوەی جلوبەرگ لە ژوورەوە ڕەنگە ببێتە هۆی زیانێکی شاراوە، بەو پێیەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کردارە بەشدارە لە زیادبوونی گەشەی کەڕوو لەناو ماڵەکاندا، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی کێشەی تەندروستی جددی و لە هەندێک حاڵەتدا مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤیش دروست بکات.

کەڕوو لە ژینگە شێدارەکان و ئەو ژینگانەدا کە هەواگۆڕکێیەکی باشیان نییە گەشە دەکات، پەڵەی ڕەش یان سەوز لەسەر دیوارەکان بەجێدەهێڵێت و بۆنێکی ناخۆش دەردەدات، کەڕوو بریتیە لە کۆمەڵێک وردە زیندەوەر کە سپۆری بچووک بەرهەم دەهێنن لە بارودۆخێکی لەباردا زۆر دەبن، وەک پلەی گەرمی نزم و ئاستی شێی بەرز.

بۆ تووشبووانی تەنگەنەفەسی، هەڵمژینی سپۆرەکانی کەڕوودەبێتە هۆی هەوکردن لە بۆری هەوا و کێشەی هەناسەدان، لە حاڵەتە توندەکاندا ڕەنگە بەکتریا لەناو سییەکان گەشە بکات و گرمۆڵە ببن و ڕێڕەوی هەناسەدان بگرن.

گۆڕانی کەشوهەوا کێشەکە گەورەتر دەکات، چونکە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما یارمەتی کەڕوو دەدات خۆی لەگەڵ ژینگە گەرمترەکاندا بگونجێنێت، ئەمەش توانای تووشکردنی مرۆڤ زیاتر دەکات.

ڕێگا کاریگەرەکان بۆ کەمکردنەوەی گەشەی کەڕوو لە ماڵەوە:

١.باشترکردنی هەواگۆڕکێی ناو ماڵ.

٢.بەکارهێنانی شێدارکەرەوە بۆ پاراستنی ئاستی شێداری گونجاو.

٣.جلوبەرگ لە شوێنی هەواگۆڕکێی باش وشک بکەرەوە یان لە وەرزی زستاندا سوود لە تەنافی کارەبایی وەربگرە.

٤.چاککردنەوەی هەر دزەکردنێکی ئاو کە ڕەنگە ئاستی شێی ناو ماڵەکە زیاد بکات.
هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن