راچڵەکین-
کۆمەڵێک
لە پسپۆڕان رێنمایی سەبارەت بە خواردنەوەی خواردنەوە کافاینییەکان لەلایەن منداڵان
و هەرزەکارانەوە دەردەکەن و هۆشداری دەدەن لە خواردنی ئەو خواردنەوانە لەلایەن کەسانی
خوار تەمەنی ١٨ ساڵەوە.
ئەم رێنماییانە
لەلایەن پسپۆڕانی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ خواردن و خواردنەوە، ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ
پزیشکی ددانی منداڵان، ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ پزیشکی منداڵان و کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی
دەرکراون.
لە راپۆرتەکەدا
ئاماژە بە کاریگەرییە نەرێنییە تەندروستییەکانی کافاین لەسەر منداڵانی خوار تەمەنی
١٨ ساڵ کراوە، لەوانە کەمخەوی و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.
شارەزایانی
دیکە پشتگیری لەو پێشنیارە دەکەن، بەڵام دەڵێن، پێدەچێت باش بێت هەرزەکارێک ناوبەناو
شیر یان خواردنەوەی وزەبەخشی هاوشێوە بخۆنەوە، بەپێی گۆڤاری تەندروستی.
ئەو رێنماییانە
لە کاتێکدایە کە خواردنەوە کافاینییەکان تادێت لەلای گەنجان زیاتر خواستیان لەسەر
پەیدا دەبێت و هەندێک لە راپرسییە ئەمریکییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە نزیکەی
٢٥%ی هەرزەکاران کافاین دەخۆنەوە.
کاریگەرییە
نەرێنییەکانی کافاین لەسەر ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە بریتین لە: تێکچوونی
کوالێتی خەو، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، خراپتربوونی بارودۆخی تەندروستیی دەروونی
لە منداڵاندا.
جگە لەوەش،
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، ئەو منداڵانەی کە کافاین دەخۆنەوە، توانای هزرییان
خراپترە، هەروەها خواردنەوە وزەبەخشەکان ئەگەری کاردانەوەی نەرێنی منداڵان زیاد دەکەن
کە بەهۆی زۆری کافاینەوە دێتە بوون، لەوانە سەرئێشە، کەمخەوی، گۆڕانی باری دەروونی
و تێکچوونی گەدە.
هـ . یـ