چۆن لە ئازاری پشت رزگارمان بێت؟

تەندروستی

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 107

راچڵەکین-
چەندین توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە هەر پێنج کەس یەکێکیان بەدەست ئازارێکی توندی پشتەوە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی لەم ئازارانە رزگارت بێت، پسپۆڕێک سێ ئامۆژگاریی گرنگ دەخاتە روو.

دکتۆر سێرگی ئاگاپکین، پسپۆڕی ئێسک و ماسولکەکان سێ رێنمایی گرنگ لەبارەی زاڵبوون بەسەر ئازاری پشتەوە دەخاتە روو:

١. پشوودان بە پشت، ئازار کاردانەوەیەکی پاراستنی جەستەیە، بۆیە گرنگە کەسەکە وەڵامی ئەم ئازارە بداتەوە بە دابینکردنی ئاسوودەیی بۆ جەستە، باشترین رێگا ئەوەیە کە لەسەر روویەکی تەخت، وەک زەوی پاڵ بکەویت و ئەژنۆکانت بچەمێنیتەوە و سەرینێک لە ژێر پێیەکانتدا دابنێیت.

٢. بەکارهێنانی سەهۆڵ، لە حاڵەتی ئازارێکی زۆر کە لە ئەنجامی هەوکردنەوە دروست دەبێت، باشتر وایە سەهۆڵ بخەیتە سەر شوێنی ئازارەکە، چونکە گەرما دەبێتە هۆی زیادبوونی هەوکردنەکە، خاولییەکی تەڕ یان کیسەیەک کە سەهۆڵی تێدابێت لەسەر شوێنی ئازارەکە بۆ ماوەی ١٠-١٥ خولەک بۆ کەمکردنەوەی ئازار و گرژبوونی ماسولکەکان بەکاربهێنە.

٣.راوێژکردن بە پزیشک، ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو، پێویستە راوێژ بە پزیشک بکەیت کە رەنگە دەرمانی دژە هەوکردنی ناستیرۆیدی بۆ کەمکردنەوەی ئازاری توند بنوسێت، ئەم دەرمانانە لە دەرمانی ئازارشکێن و دژە هەوکردن جیاوازە.
بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە دەتوانرێت ئازاری پشتت بە شێوەیەکی کاریگەر و خێرا کەم بکەیتەوە.

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن